خواردنگەیەكی بەناوبانگ لە سلێمانی دادەخرێت

کوردستان

22/07/2021     ژمارەی بینراو 1387

راچڵەكین –

بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن، گەسی شكار لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دادەخرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت، لەبەردەوامیی هەڵمەتەكانیان، سەردانی گەسی شكار-یان لە گەڕەكی زەرگەتە كردو بەهۆی پابەندنەبوونی بەمەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن، بڕیاری داخستنی درا.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت و سەرپێچیكارانیش رووبەڕوی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن