ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان خۆزگه ده‌خوازێت پێش ئه‌وه‌ی بمرێت ئه‌م كاره بكات
ڕاچڵه‌كین- چراخان
سه‌رۆكی كۆمپانیای" تێسلا" ئایلۆن ماسك سوپرایزه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كه‌ی ئاشكرا كرد سه‌باره‌ت به ئاره‌زووی بۆ دروستكردنی لقێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كه‌ی" تێسلا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بای" له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ پێش ئه‌وه‌ی بمرێت.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كه‌ی له شاری ئۆستن له ویلایه‌تی ته‌كساس له ئه‌مه‌ریكا ماسك باسی له‌وه كردوه كه پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی لقێكی كۆمپانیاكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی ڕه‌نگه به‌م نزیكانه ڕونه‌دات به‌ڵام یه‌كێكه له‌و بیرۆكانه‌ی هه‌یه‌تی و ئومێد ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی بمرێت بیكات به ڕاستی
جێی ئاماژه‌یه كۆمپانیای تێسلا تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له ئێستادا خاوه‌نی 4 كارگه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی و 3 دانه‌یان له ئه‌مه‌ریكایه و ئه‌وی دیكه‌یان له شه‌نگه‌هایه له چین و ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند لقێكی دیكه‌ی له به‌رلین و ئه‌وی دیكه‌یان له ئۆستن له ته‌كساس بكاته‌وه.