فه‌یسبووك 10 هه‌زار هه‌لی كاری ڕاگه‌یاند
ڕاچڵه‌كین-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری پێگه‌ی"فه‌یسبووك" مارك زوكربێرگ له یه‌كێتی ئه‌وروپا 10 هه‌زار هه‌لی كاری ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مه ڕێگر نه‌بووه له‌وه‌ی تیری ڕه‌خنه ئاڕاسته‌ی ئه‌م كۆمپانیایه بكرێت.
فه‌یسبووك له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕه‌كه ئاشكرای كردوه كه پلانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی 10 هه‌زار كه‌س بخه‌نه سه‌ر كار به‌و مه‌رجه‌ی توانا و ئاستی كاركردنیان به‌رز بێت له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا و كاره‌كه بۆ 5 ساڵی داهاتووه و بواره‌كه‌ش پسپۆڕی ئه‌ندازیاریه به‌ڵام زیاتر له‌وه ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌م هه‌لی كارانه له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی "metaverse" ه بۆ دروستكردنی جیهانێكی ژماره‌یی له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه و به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ئه‌م تۆڕه بۆ په‌یوه‌ندی و كاركردن و گواستنه و یاریكردن به‌كاربهێندرێت له چوارچێوه‌ی ژینگه‌یه‌كی خه‌یاڵی.