کەی پێویسته ئاو بدرێت بە منداڵ
ڕاچڵهكین-
ئەو دایکانەی شیری خۆیان دەدەن بە مناڵەکانیان لایەنیکەم ٦ مانگی یەکەم ھیچ پێویستیان بە ئاو نییە، شیری دایک ٨٠٪ ی ئاوە، واتە کاتێک مناڵەکەت تینووی بوو ئەگەر شیری خۆتی پێبدەیت ھەم تینوێتی و ھەم برسێتیشی دەشکێت!
دکتۆر ئاوات پزیشكی دهخۆشییهكانی منداڵان دهڵێت" جگە لەوە ڕەنگە سەرچاوەی ئاوەکەت پاک نەبێت و مناڵەکەت تووشی نەخۆشی ڕیخۆڵە بکات! یاخوود لەکاتی برسێتیدا مناڵەکەت دەگری و تۆ وا دەزانیت تینوویەتی لەبری شیر ئاوی پێدەدەی بەمەش بڕێکی کەمتر شیر دەخوات بەراورد بە جاران و وردە وردە کێشی کەمتر دەکات و شیری قوتوش بەھەمان شێوە."
ئهم پزیشكه دهشڵێت" ئەمە تازەترین زانیارییە لەسەر پێدانی ئاو بە مناڵ لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە بڵاوکراوەتەوە"