چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی هۆكارن بۆ گرفتی ده‌رونی

تەندروستی

20/10/2021     ژمارەی بینراو 484

چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی هۆكارن بۆ گرفتی ده‌رونی


ڕاچڵه‌كین-

جەستە و دەروون، دووانەیەکی بەیەکەوە گرێدراون، کاریگەرییان لەسەر یەکتری هەیە، لەبەرئەوە ئەگەر لە ڕووی جەستەییەوە مرۆڤ تەندروست بوو، ئەوە کاریگەری ئەرێنی دەکاتە سەر دەروونیشی، بە پێچەوانەشەوە ڕاستە، دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشكی نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ هۆكارن بۆ گرفتی ده‌رونی. 

سەرەڕای ئەوەی کە تێکچوونی کیمیایی خانەکانی مێشک، بە سەرچاوەی سەرەکیی بۆ توشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان دادەندرێت، جەستەی مرۆڤ لە زۆر ڕووی ترەوە، کاریگەری هەیە لەسەر دەروونی تاک، وەکو:

1-  تێکچوونی هۆڕمۆنەکانی جەستە کاردەکاتە سەر توشبوون بە نیشانە و نەخۆشییە دەروونییەکان.
2- ماندویەتی جەستەیی و شەکەتی و بێهێزی، کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر دەروون.
3- بوونی نەخۆشی درێژخایەن یان توندی جەستەیی، کاردەکاتە سەر توشبوونی تاک بە فشار و گرفتە دەروونییەکان.
4- گۆڕانکارییە کارئەندامیی و گەشەییەکان، وەکو گۆڕانکارییەکانی کاتی نەوجەوانی کاریگەری دەکەنە سەر دەرووندروستی تاک.
5- شێوازی دەرکەوتنی جەستە و ڕووخسار و بونیادی تاک، .. هەموویان کار دەکەنە سەر بڕوابەخۆبوونی تاک، لەم ڕێگەیەشەوە جێپەنجە دەخەنە سەر دەرووندروستی.
6- نەخۆشکەوتنی مرۆڤ لە ڕووی جەستەییەوە، بەگوێرەی جۆری نەخۆشییەکە و نیشانەکانی، کاردەکاتە سەر دەروونی مرۆڤ لە دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێوە هەتا دەگاتە توڕەبوون و بێئۆقرەیی.
7- ئازار، کە نیشانەیەکی بەربڵاوی جەستەییە، چەندین لێکەوتەی دەروونی لای تاک دروستدەکات!
لەبەرئەوە بۆ مانەوە بە دەرووندروستی، دەبێت مرۆڤ هەڵبدات:
8- جەستەی بە بەهێزی بهێڵێتەوە؛ لە ڕیگەی ئەنجامدانی ئەو چالاکیانەی بەهێزی دەکات و خۆپاراستن لەو چالاکییانەی لاوازی دەکات.
9- گرنگییەکی زۆر بدات بە خۆپاراستن لە توشبوون بە نەخۆشی جەستەیی؛ لەڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان.
10- بە زووترین کات چارەسەری نەخۆشییەکانی بکات؛ پەیوەستبێت بە چارەسەرە پزیشکییەکانەوە، بەوشێوەی بۆی دانراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن