ڕەیحانە پارسا کوژراوە؟
ڕاچڵهكین-
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو (ڕەیحانە پارسا) لە لایڤی ئینستگرامدا بووە و لەناکاو لایڤەکەی پچڕاوە و پهیوهندی لهگهڵ ههوادارهكانی نهماوه سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دەنگۆی کوژرانی خانمە ئەکتەر "ڕەیحانە پارسا" کە بە ڕۆڵی "لەیلا" لە زنجیرەی (باوک) بەشدار بوو، بڵاوبووەتەوە.
بەپێی سەرچاوەکان سەرەتا وا گومانبراوە خۆکوژی بێت، بەهۆی کۆتا ستۆرییەکانی (ڕەیحانە پارسا) کە تیایدا ئاماژەی بە هەنێک کار کردووە کە ئەبوو پێش مردن ئەنجامیان بدات، بەڵام ئێستا باس لهوه دهكرێت کە کوژراوە.
ڕەیحانە پارسا لە درامای (باوک) ناوبانگی پەیاکرد و بەهۆی نەگونجانی کلتوری ئێران لەگەڵیدا، وڵاتی جێهێشت.
س: كورد فیلم