ھەندێک زانیاریی پزیشکیی لەسەر سێ نەخۆشییە باوەکەی جیھان

تەندروستی

08/11/2021     ژمارەی بینراو 310

راچڵەکین-

د.زانا دزەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو باس سێ نەخۆشییە باوەکەی جیهان دەکات و دوڵێت:"  پێویستە ھەموو کەسێک بیزانێت".

■-لە بەشێکی بەرچاوی تووشبووان، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ھیچ نیشانەیەکی نییە! بۆیە ھەندێجار پێی دەڵێن: بکووژی بێدەنگ. لە چەند حاڵەتێکی کەم نەبێت، سەرئێشە مانای بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، نییە.

■-دابەزینی ڕێژەی شەکرەی خوێن زۆرجار ترسناکترە لە بەرزبوونەوەی، تکایە ئاگاداربە بە تایبەت لەوانەی دەرزی ئینسۆلین بەکاردەھێنن، بەساڵاچووەکان، یان ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنی وەک پەککەوتنی دڵ و گورچیلە و جگەریان ھەیە.

■-چەوری ژێر پێست ووشەیەکی ھەڵەیە! چەوریی ژێر پێستمان نییە لە زانستی پزیشکیی، ناوە ڕاستەکەی چەوری سیانیی یان TGه.

بەرزبوونەوەی چەوریی ھیچ نیشانەیەکی ئەوتۆی نییە لە ھەندێ حاڵەتی دەگمەن نەبێت. سەر قورسبوون و شان و مل ئاوسان و تەشەننوج و بێ ھێزیی، ھیچ کاتێک نیشانەی بەرزی چەوریی خوێن ناگەیەنن. دەشێ تۆ لە ھەمان کاتی پشکنین ئەم نیشانانەت ھەبووبێت کە پەیوەندن بە حاڵەتی تر و چەورییەکەشت بەرزبووبێت، بەڵام بەرزی چەوری خوێن نابێتە ھۆی ئەم نیشانانە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن