راچلەکین-
هونەرمەندی گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح نوێترین ڤیدیۆی کلیپی خۆی بەناوی "رێگە" بڵاودەکاتەوە.
هونەرمەند چۆپی فەتاح، لە هەژماری ئینستاگرامەکەیەوە ئاماژەی بە بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی کردووە و بە ناوی رێگە و دەڵێت:" 11ی کانوونی دووەم واتا سبەینێ لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاویدەکاتەوە.
دەشڵێت، زیاد ئەسعەدی هونەرمەند ئاواز و هۆنراوەی بۆ داناوە و ئەمیر جەباریان کارە موزیکەکانی بۆ کردووە، بڕیار فەتاحیش کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە.