هەواری كەركوك گەیشتە باشووری میسر

کەلتوور

18/03/2022     ژمارەی بینراو 489

راچڵەكین –

‎بە بەشداری گروپی شانۆی هەوار، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەنجانی باشووری میسر لە شاری ئەقسوری ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، كە وڵاتانی میسر، عیراق، جەزائیر، فەرەنسا، نیپاڵ، ئوردن، پۆڵەندا، سوریا، ئیسپانیا، سوڵتاننشینی عومان و غانا تێیدا بەشدارن.

‎لەچوارچێوەی فێستیڤاڵەكەدا چەند ۆورك شوپێك بۆ شانۆكارانی بەشداربوو لەلایەن شارەزایان و دەرهێنەرە بەتواناكانی فێستیڤاڵەكە بەڕێوەدەچێت، نەژاد نەجم كە دەرهێنەری مۆنۆدرامای وەك قەقنەس دەسوتێم، ۆورك شوپێكی لەژێر ناونیشانی (جوان ناسی لە سروتی شانۆی شەقامدا) بەڕێوەبرد.

‎بەشداربوانی فێستیڤاڵەكە سەرسام بوون بەكارەكانی گروپی شانۆی هەوارو ئەزموونی كورد لە بواری شانۆدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن