منداڵ
ڕاچڵهكین-
منداڵان هەرکات ئەو شتانەیان زانی کە پێویستە لەسەریان بیکەن بۆ ئەوەی پاڕێزراو و سەلامەت بن، هەست بە دڵنیایی و ورەبەرزی دەکەن.
ئەم دەرفەتە بقۆزەرەوە تاکو کۆمەڵە خوویەکی خۆپارێزی فێری منداڵەکانت بکەیت. بۆیان ڕوونبکەرەوە ئەگەر ئێمە گرنگی بە پاکژی و خۆپاراستن بدەین ئەوا هەم خۆمان سەلامەت دەبین هەم ناشبینە هۆکاری گواستنەوەی میکرۆب بۆ کەسانی تر. بەمجۆرە تیمەکانی تەندروستی باشتر دەتوانن یارمەتی ئەوانە بدەن کە پێویستیان پێیەتی.
خووە تەندروستەکان:
1- شوشتنی دەستەکان بە سابوون و ئاوی گەرم بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێ لە ٢٠ چرکە
2- دەست نەبردن بۆ دەموچاو
تێبینی/ دەتوانن بیکەن بە یارییەکی لەنێوان خۆتاندا هەمووتان ئەو جارانە بژمێرن کە دەتانەوێت دەست بەرن بۆ دەموچاوتان. چەندی ئاگاتان لەخۆتانە و خۆتان دەگرن، چەندیشتان لەدەست دەردەچێت.
3- پژمین و کۆکین بەسەر قۆڵدا
4-بەکارهێنانی کلێنس
5-ئاونەخواردنەوە بە پەرداخی یەکتر
6- ئاوخواردنەوەی بەردەوام
7-مانەوە لە ماڵەوەدا کاتێک هەست بەباشی ناکەین
8- خەوی باش
س:فام ئەکادیمی