یۆرگێن كلۆپ تا ٢٠٢٦ لە لیڤەرپوڵ دەمێنێتەوە

وەرزش

01/05/2022     ژمارەی بینراو 364

راچڵەكین-

یانەی لیڤەرپوڵ، كە یەكێكە لە یانەكانی پریمەر لیگی ئینگلتەرا، ئاشكرای كرد كە گرێبەستی راهێنەری ئەڵمانی یانەكەی، یۆرگێن كلۆپ-ی تا ساڵی ٢٠٢٦ درێژكردووەتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن یانەكەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی كلۆپ-ی ٥٤ ساڵ و هەردوو یاریدەدەرەكەی پیپجین لیندرز و پیتەر كراویتز بۆ دوو وەرزی دیكە، كە لە ساڵی ٢٠٢٤دا تەواو دەبوو.

كڵۆپ كە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا لە لیڤەرپوڵ راهێنەرایەتی دەكات، لەو ماوەیەدا نازناوی پاڵەوانێتی لیگ، چامپیۆنس لیگ، جامی سوپەری یوفا و جامی جیهانی فیفای بۆ یانەكە بەدەستهێناوە.

پێشتر كلۆپ لە روونكردنەوەیەكیدا باسی لەوە كردبوو كە دوای تەواوبوونی گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوڵدا لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ماوەیەك پشوو دەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن