راچڵەکین-
جێگری هادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدر، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای میسان گیانی له‌ده‌ستدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عیراقی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 6-5-2022، عه‌بدولكه‌ریم یونس ناسراو به ئه‌بو مه‌ریه‌م ئه‌لئه‌نساری، جێگری هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدربه‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای میسان گیانی له‌ده‌ستدا.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاماژەی بەوەشکردووە کە دوو كه‌سی دیكه لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەگەڵ جێگرەکەی هادی عامری بوون ئەوانیش گیانیان لەدەستداوە.
رێكخراوی به‌در له ساڵی 1982 دامه‌زراوه، به‌هێزترین باڵی سه‌ربازی پێكهاته‌ی شیعه‌كانه له عیراق، له ئێستادا هادی عامری سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.