راچڵەکین-
كتێبى (گومان له‌چاو) چۆن لێكۆڵینه‌وه له فۆتۆ و ڤیدیۆ بكه‌ین؟ وەک یەکەمین کتێب لەبواری لێکۆڵینەوە لە وێنە و ڤیدیۆی دروستکراو بڵاوکرایەوە.
نوسه‌رى كتێبه‌كه رێبوار ئه‌وڕه‌حمان بۆ راچڵەکین وتی: هه‌وڵیداوه له‌رێگه‌ى ئه‌زمونى كارى میدیایى و رۆژنامه‌وانیى خۆى تیشكێك بخاته‌سه‌ر بواره جیاوازه‌كانى كارى ڕۆژنامه‌نوسیى له‌بواره‌كانى چاپكراو و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن به‌تایبه‌تیش كاتێك نوسه‌ر به‌رپرسیارێتیى هه‌بوه وه‌ك لێپرسراوى ناوه‌ندى هه‌واڵ و به‌رنامه‌كانى كه‌ناڵێكى گه‌وره‌ى وه‌ك ئێن ئاڕتى كه چۆن ڕووبه‌ڕووى كێشه‌ى ده‌ستكه‌وتنى وێنه‌و گرته‌ى ڤیدیۆیى ئه‌و ڕووداوانه بونه‌ته‌وه كه ئه‌وان له‌كاتى كاركردندا تیشكیان خسته‌وه‌ته سه‌ر.
نوسه‌ر به‌پێى ئه‌زمونى خۆى باسى له‌وه كردوه كه ئه‌و وێنه‌و گرته ڤیدیۆیى و ده‌نگانه‌ى له‌ڕێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه, ده‌كرێت هه‌ندێكیان ببنه سه‌رچاوه‌ى باش و به‌شێكیشیان ببنه چه‌كێكى تر‌و له‌نێو ئه‌و فه‌وزا سیاسی و ئیداریه‌ى كوردستان, وه‌ك چه‌كێك دژى نه‌یاره سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌كاربهێنرێن.
وتیشی، به‌شێك له‌ڕۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌پێناو زوو دابه‌زینى هه‌واڵ و گرته‌و وێنه‌كان, هه‌ڵپه‌ده‌كه‌ن و وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كان, بێ هیچ به‌دوادواچون و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك داده‌به‌زێنن, ئه‌وه‌ش گرفت و كێشه‌ى یاسایى لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کتێبەدا زانیاریه‌كان و وشه‌كان به‌زمانێكى ساده نوسراون و هه‌وڵدراوه له‌به‌كارهێنانى ئه‌و زاراوانه‌ى په‌یوه‌ست به‌سایت و بزوێنه‌ره‌كانه, ئه‌و وشانه به‌كاربهێنرێن كه‌له‌ناو خه‌ڵكدا زۆر باوه‌و ئاسانن له‌سه‌ر زمانى خه‌ڵك.
نوسه‌ر له‌پێشه‌كى كتێبه‌كه‌یدا ڕه‌خنه له‌كه‌ناڵ و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌گرێت و ده‌ڵێ كه‌میان هه‌یه وۆركشۆپ و به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد رێكبخه‌ن بۆ ڕۆژنامه‌نوس و كارمه‌نده‌كانیان و ده‌وڵه‌مه‌ندیان بكه‌ن به زانیارى و زانستى نوێ له‌بواره جیاكانى میدیا.
نوسه‌ر له‌كتێبه‌كه‌یدا هه‌وڵیداوه ڕۆژنامه‌نوس به‌و میكانیزم و ئامرازانه ئاشنا بكات كه‌ده‌توانێت له‌ڕێگه‌یانه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌وێنه‌یه‌ك یاخود گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى بكات كاتێك له‌سۆشیال میدیا بڵاوده‌كرێنه‌وه, تا بتوانرێت به‌وردیى‌و ڕاسترین زانیارى بگه‌یه‌نرێته وه‌رگران.
هه‌روه‌ك نوسه‌ر پۆزشى هێناوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ناوى هه‌ندێك ده‌زگاو ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێناوه له‌كتێبه‌كه‌یدا, مه‌به‌ست شكاندن و سوكایه‌تیى نه‌بوه, به‌ڵكو ئامانج لێى خستنه‌ڕووى تێپه‌ڕبونى چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك بوه له‌نێو ئه‌و ده‌زگاو ناوه‌نده ڕاگه‌یاندنانه‌ى هه‌ڵه تیایاندا تێپه‌ڕیوه‌و كاریگه‌ریشى له‌سه‌ر وه‌رگر دروستكردووه.