دامەزراوەكانی هەرێم و بەغدا بەیەكەوە دەبەسترێنەوە

کوردستان

23/06/2022     ژمارەی بینراو 208

راچڵەكین –

حكومەتی عیراق بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، دامەزراوەكانی نێوان هەردوولا لەڕێگەی سیستمی ئەلیكترۆنی بەیەكەوە دەبەستێتەوە.

سەنتەری نیشتمانی زانیارییەكان لەئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا، بەستنەوەی ئەلیكترۆنی لەنێوان دامەزراوەكانی حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم تەواودەكرێن.

وەك لە راگەیندراوەكەی سەنتەری نیشتمانی زانیارییەكان-دا هاتووە، مەبەست لە ئەنجامدانی پرۆسەكە، ئاسانكاری و خێرا راپەڕاندنی مامەڵەی هاووڵاتییانە، ڕێگەی دەستەبەربوونی خزمەتگوزاری ئیمزاكردنی پۆستی ئەلیكترۆنی رۆڵی دەبێت لەكەمكردنەوەی كات و كورتكردنەوەی ئەرك و ووردی لەتێچوون و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

سەنتەرەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كارمەندانی سەنتەری نیشتمانی زانیارییەكان هەڵدەستن بەئەنجامدانی رێكارەكانی كاركردن و بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنە تەواو دەكرێت، بەو پێیەی ئەڵقەی پێكگەیشتنی نێوان دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن