راچڵەکین-
هەمووان حەزدەکەین لەشولارێکی جوانمان هەبێت و دوور بین لە قەڵەوی لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکانیش جەستەمان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەتایبەتی وەرزی هاوین.
لەوبارەیەوە د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە شە هۆکار دەکات کە وادەکات لە هاویندا کێشمان زیاد بکات کە ئەمانەی خوارەوەن:-
١- خواردنی بڕێکی زۆر دۆندرمه و سارده‌مه‌نی: نیو قاپ دۆندرمه بڕی ( ۲۳۰ کالۆری ) تێدایه ، به کرێم و قاوه بڕی ( ۷۳۰ کالۆری ) تێدایه ، ئه‌مه‌ش بڕێکی زۆره بۆ نموونه یه‌ک سه‌عات ڕاکردنی خێرا و به‌رده‌وام پێویسته بۆ سووتاندنی بڕی ( ٦۰۰ کالۆری )۰
٢ ـــ زۆر خواردنه‌وه‌ی بیبسی و کۆلا و خواردنه‌وه گازییه‌کان: چونکه ده‌وڵه‌مه‌ندن به وزه؛ ته‌نانه‌ت بیبسی و کۆلای دایت که وزه‌یان تێدا نیه ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وی۰
٣ـــ زۆر خواردنی ڤاست فوود: وه‌ک گه‌س و هه‌مبه‌رگر و پیتزا، هه‌روه‌ها زیاتربوونی خواردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له چێشتخانه و ڕێستوڕانته‌کان که خواردنه‌کانیان به‌شی زۆری چه‌وره و به تایبه‌ت که چوونه ده‌ره‌وه‌کان له هاوین دا هه‌مووی ده‌خرێته شه‌وه‌وه به هۆی گه‌رماوه ۰
٤ ـــ زۆر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی فرێش: که بڕێکی زۆر وه‌زه‌یان تێدایه و ڕیشاڵیان تێدا نییه و نیوه‌ی ڤیتامین و کانزا و مادده دژه ئۆکساندنه‌کانی تێدا نهماوه۰
٥ ـــ وه‌رزش نه‌کردن و که‌مبوونه‌وه‌ی جووڵه و ڕۆیشتن به پێ و دانیشتن و به سه‌ربردنی کاتێکی زۆر به دیار ئه‌نته‌رنێت و مۆبایل و یارییه ئهلکترۆنیهکان۰
٦- شەونخوونی بەردەوام و تێکچوونی خەو: یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی زۆری کێش لە ئێستادا و پێشتر بڵاوکراوەتەوە.