توركیا كوژرانی سەربازێكی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند

جیهان

27/07/2022     ژمارەی بینراو 220

راچڵەكین-

وەزارەتی بەرگریی توركیا گیانلەدەستدانی سەربازێكی پیادە بەناوی جونەیت تاشیورەك راگەیاند كە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ ١-٢ لە هەرێمی كوردستان، دوای برینداربوونی، لەو نەخۆشخانەیەی چارەسەری وەرگرتووە گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگریی توركیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، رۆژی 26ی ئەم مانگە لە هەڵمەتی گەڕان و پشكنیندا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ ١-٢، جونەیت تاشیورەك بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی دەستكرد بریندار بوو و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە ''جونەیت تاشیورەك سەرەڕای هەموو هەوڵەكان نەتوانرا گیانی رزگار بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن