پلازما
ڕاچڵه‌كین-
به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی ئاشكرای كرد له شاری سلێمانی ڕێگای به‌كارهێنانی پلازما بۆ چاره‌سه‌ری توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كار ده‌هێنرێت.
دكتۆر یاداشت ساڵح پزیشکی نیشتەجێی دێرین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ڵێت" چارەسەرەکە بریتییە لە دەرهێنانی پلازمای کەسی چاکەوەبوو لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواتر پلازماکە دەخرێتە ناو جەستەی تووشبووانی کۆرۆنا. بەم شێوەیە سیستەمی بەرگری نەخۆشەکە، سوود لەو دژە تەنانە وەردەگرێت کە پێشتر کەسە چاکبووەوەکە دروستی کردووە، بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەشی تا لەڕێیەوە دژ بە ڤایرۆسەکە بجەنگێت."
ده‌شڵێت" ئەم چارەسەر پزیشکانی پسپۆری نیویۆرک پاش وەرگرتنی رەزامەندی لە ڕێکخراوی دەرمان و خۆراک( FDA )، لەئێستادا لەسەر ئەو نەخۆشانەی کۆرۆنا بەکاری دەهێنن کە تەندروستییان ناجێگیرە. تەندروستی سلێمانیش، پاش ئاڵۆگۆر و گفتگۆیەکی چەند هەفتەیی نێوان پزیشکانی شارەکە، بڕیاردرا وەک شێوازێکی چارەسەر بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا بەکاربێت."