ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 100 كەس

کوردستان

25/03/2020     ژمارەی بینراو 57

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجامی نوێی پشكنینەكانی راگەیاندو ژمارەی توشبووانیش لە هەرێم بۆ 100 حاڵەت بەرزبوویەوە.

لە راگەیەندراوی وەزارەتەكەدا هاتووە: "لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان،  تووشبووێكی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكرا، كە پیاوێكی تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی شاری دەبەندیخانە".

هەروەها هاتووە: "كۆی گشتی توشبووان لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 100 حاڵەت و دوو مردن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن