ئەو پزیشکەی لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو پەیامێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

تەندروستی

25/03/2020     ژمارەی بینراو 10683


راچڵەکین-
چەند رۆژی رابردوو د. لەرین ساڵح، پزیشکی نیشتەجێی خولاو ھەواڵی تووشبوونی بە کۆرۆنا بڵاوبوویەوە، ئەمڕۆش لە پەیامێکدا ئاشکرای دەکات، تەندروستى باشەو بەمزوانە دەگەڕێتەوە.

دکتۆرە لەرین رایگەیاند: سوپاس بۆ خوا لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە و بەرەو باشتریش دەچم، ئەزانم ئێستا گشت لایەک لە خەمیمندان، انشاالله  بەم زووانە دێمەوە ناوتان و دەتوانم زیاتر خزمەت بە هاوڵاتییانی ئازیز بکەم.

داواشی لە ھاووڵاتیان کرد، پابەندبن بەڕێنماییە تەندرووستییەکان ڕۆژانێکی جوان و ئاسايی چاوەرێمانە. 

د. لەرین ساڵح  پزیشکی نیشتەجێی خولاو، لەشاری سلێمانی دەژی، چەند رۆژی رابردوو بەھۆی بەرکەوتنی بە نەخۆشانی کۆرۆناوە تووشی ڤایرۆسەکە بوو، ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن