پارێزگارێكی پێشوو بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادرا

عێراق

13/11/2022     ژمارەی بینراو 221

ڕاچڵەكین- 

كۆمسیۆنی دەستپاكی فیدراڵی وردەكارییەكانی ئەو سزایەی ڕوونكردەوە كە لە دژی پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین دەرچووە، ئاماژەی بەوەدا كە لە ئەنجامی وەرگرتنی نزیكەی (٧) ملیار دینار  بەرتیل بووە.

بەشی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی ئەوەی ئاشكراكرد: " پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین عەممار جبر خەلیل جبوری، بڕە پارەیەكی وەرگرتووە لە بەرامبەر ڕەوانەكردنی پڕۆژەكانی ناو پارێزگاكە بۆ ئەو كۆمپانیایانە كە داوای كار دەكەن، كە دەكاتە بڕی چوار ملیارو 600 ملیۆن دیناری عیراقی و، یەك ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمریكی لەكۆمپانیاكان وەرگرتووە ، جگە لەوەی داوای ئۆتۆمبێلی (ڕەنج ڕۆڤەر).و (لێكسز)ی لێكردوون. "

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە: "تاوانبارەكە ئەو بڕە پارانەی كە پێشتر ئاماژەی پێكراوە وەرگرتووە لە بەرامبەر ڕەوانەكردنی ئەو پڕۆژانەی كە لە چوارچێوەی پارێزگاكەدا جێبەجێكراون ڕاستەوخۆ بانگێشتی كردوون بۆ وەرگرتنی ."

ئاماژەی بەوەشكرد:"دادگای تاوانەكانی دژە گەندەڵی ناوەندی، دوای لێكۆڵینەوە لەو بەڵگانەی لەم دۆسیەیەدا بەدەست هاتوون، بەڵگەكانی بەتەواو و پشتڕاستكراو زانی و بڕیاریدا بە سزای دە ساڵ زیندانی بەسەریدا بسەپێندرێت، هەروەها سزای غەرامەكردنی بۆ دە ساڵ زیندانیكردنی بۆ بسەپێنێت بەبڕی (10,00,000) ملیۆن دینار و بڕیارەكە دەرچووە.بەپێی بڕگەكانی بڕیارنامەی (160ی ساڵی 1983)."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن