سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە عیراق دەستی لەكاركێشایەوە

عێراق

13/11/2022     ژمارەی بینراو 159

راچڵەكین-

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لەعیراق لەسەر داوای خۆی لە پۆستەكەی دوورخرایەوە و لە شوێنی ئەو، دادوەر حەیدەرحەنون زائیر بە وەكالەت راسپێردرا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە محەمەد شیاع سوودانی رەزامەندی نیشان داوە لەسەر داوایەكی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە عێراق، دادوەر عەلا جەواد ساعدی بە دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی و لە شوێنی ئەو دادوەر حەیدەر حەنون زائیر-ی راسپاردووە بۆ ئەوەی بە وەكالەت كاروباری دەستەكە هەڵسوڕێنێت.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە، سوودانی جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە ئاراستەی حكوومەت بەرداوەمیدانە بەهەوڵەكانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە دزراو و ئەوكەسانەی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عیراقەوە لەسەر ‌پرسی دەستپاكی داواكراون.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن