فەڕەنسا ئوستوڕالیای گۆڵباران كرد

وەرزش

22/11/2022     ژمارەی بینراو 209

راچڵەكین -

ئەمشەو لە یارییەكانی گروپی (D)ی جامی جیهانیی 2002ی قەتەڕ، هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەئەنجامی (4-1) گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئوستوڕالیای بردەوە.

یارییەكە لە یاریگای جنوب بەڕێوەچوو، سەرەتا هەڵبژاردەی ئوستوڕالیا توانی لەڕێگەی هێرشێكدا لەخولەكی 9ی یارییەكە، گۆڵێك تۆمار بكات، بەڵام یاریزانانی فەڕەنسا توانییان كۆنترۆڵی یاریگاكە بكەن و لەخولەكی 27 ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە.

هێرشەكانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆسەر گۆڵی ئوستوڕالیا بەردەوام بوو، توانیان لەخولەكی 32ی یارییەكە، گۆڵی دووەم و پێشكەوتن تۆماربكەن و ئەم گێمە بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا، یاریزانانی فەڕەنسا بەمەبەستی یەكلاییكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە، لەهێرشەكانیان بەردەوام بوون، بەو هۆیەوە لە خولەكی 68 كیلیان مباپێ توانی گۆڵی سێیەمی هەڵبژاردەكەی تۆماربكات، دوای تەنها سێ خولەك لەو گۆڵە، فەڕەنسا توانی لەخولەكی 71 گۆڵی چوارەم تۆماربكات و یارییەكەش بەئەنجامی 4-1 لە بەرژەوەندی خۆیان یەكلایی بكەنەوە.

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە سەروو ریزبەندی گروپەكەی دێت، ئەمەش دوای یەكسانبوونی هەردوو هەڵبژاردەی تونس و دانیمارك بەبێ گۆڵ. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن