"هەنگوین"ەکەی بەغدا زیندانی دەکرێت

هەمەڕەنگ

12/02/2023     ژمارەی بینراو 428

راچڵەکین –

دادگای بەغدا سزای دوو ساڵ زیندانیی بەسەر کچەمۆدێلێکدا سەپاند کە بە بڵاوکردنەوەی بابەتی ئاست نزم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمەتبارکرابوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی دادوەریی رایگەیاند دادگای کەتنی کەرخ بڕیاری دا سزای دوو ساڵ زیندانیی بەسەر کچەمۆدێک عەسەل حوسامدا بسەپێنێت.

روونیشیکردەوە کە بڕیارەکە دوای وەرگرتنی وتەی عەسەل بووە، کە تۆمەتباربوو بە بڵاوکردنەوەی بابەتی ئاست نزم.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی ناوخۆی عیراق هەڵمەتێکی بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بابەتی ئاست نزم بڵاودەکەنەوە و لەسەر ئەو بنەمایەش فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند کەسێکی ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکرد، لە نێویشیاندا ئەم فەهد، عەسەل. سەعلوسە و حەسەن سەچمە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن