راچڵەكین-
ئەمڕۆ چوارشەممە 8-4-2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 32 دۆلارو 73 سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەكراوە.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خامی خۆرئاوای تەكساس بە 25 دۆلارو 8 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
مانگی رابردوو نەوت بەرێژەی زیاتر لە 20%ی نرخەكەی دابەزی، دوای شكستی رێككەوتنی نێوان رێكخراوی ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا و دابەزاندنی نرخی نەوت لەلایەن سعوودیەوە.
هاوكات بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین و زیاتر لە 178وڵاتی تر كاریگەری راستەوخۆی كردووەتە سەر نرخی نەوت.