منداڵ
ڕاچڵه‌كین-
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له میسر حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نی منداڵێكیان له میسر ئاشكرا كرد كه بۆته 20 هه‌مین كه‌س له جیهاندا دوو ئه‌ندامی نێرینه و دوو گونی ته‌واو دروستبووی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" القاهره 24" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی میسر دوێنێ چوار شه‌ممه منداڵێك به حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نی ناته‌واوی جه‌سته له‌دایكبووه و دوو ئه‌ندامی زاوزێی نێرینه‌ی هه‌یه و كونی كۆمی نییه و بۆ ده‌رهاتنی پیسایی به شێوه‌یه‌كی كاتی كون كراوه‌ته سكیه‌وه و گورچله‌ی ڕاستی ئاوساوه و گرفتی قۆڵۆنیشی هه‌یه"
یه‌كێك له پزیشكه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی منداڵه‌كه تیایدا له‌دایكبووه باس له‌وه ده‌كات تا ئێستا هۆكارێكی دیاریكراو نییه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه تێكچوون له گه‌شه‌ی كرۆمۆسۆمی تایبه‌ت به كۆئه‌ندامی زاوزێ و كونی كۆم یان ئه‌گه‌ری دروستبوونی منداڵی دوانه ئه‌م حاڵه‌ته دروست ببێت"
له دوای وێنه‌گرتنی تیشكی موگناتیسی بۆ سك و قۆڵۆن و میزه‌ڵدان و میزه‌ڕۆ ئه‌و ئه‌ندامه نێرینه‌یه دیاری ده‌كرێت كه بۆری میزی لێوه تێپه‌ڕیوه و ئه‌و یه‌كه‌یان كه بۆری میزی پیادا ناڕوات به نه‌شته‌رگه‌ری لێده‌كرێته‌وه و دواتر ده‌كرێت نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ بكرێت.