جولیا ڕۆبه‌رت
ڕاچڵه‌كین-
خانمه ئه‌كته‌ری جیهانی " جولیا ڕۆبه‌رت" ی ته‌مه‌ن 52 ساڵ له شاره‌كه‌ی خۆی" مالیبۆ" له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا به ده‌مامكێكی جیاواوه‌زه ده‌ركه‌وت كه وێنه‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ر بووه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ڕۆبه‌رت پێده‌چێت بابه‌تێكی سیاسی بێت و ئه‌م خانمه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌یه له‌گه‌ڵ خێزانی باراك ئۆباما.
له مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ جولیا له ناوچه‌ی لۆنگ ئان له ڤێتنام له‌گه‌ڵ میشێل ئۆباما خانمی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و جینا بوش هاگر كچی سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مه‌ریكا" جۆرج ده‌بلیو بوش" سه‌ردانی خوێندنگه‌یه‌كی دواناوه‌ندیان كرد و له‌ڕێی په‌یامێكه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر فێربوونی ئافره‌تان له ناوچه‌كه كرده‌وه.