ڤیتامین دی
ڕاچڵه‌كین-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی" NHS " له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه ئاشكرای كردوه ڤیتامین " دی" بۆ ته‌ندروستی گشتی له‌ش زۆر پێویسته چونكه بۆ ته‌ندروستی ماسولكه و ئێسك و ددان پێویسته.
كه‌می ڤیتامین " دی" له له‌شدا ده‌بێته هۆی ئێسكه نه‌رمه و ناڕێكی شێوه و به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی "Cleveland Clinic " باشترین سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ڤیتامینه ماسی جۆری" Swordfish " و " سالمۆن" ه و جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستی به "170 " گرام له گۆشتی ئه‌م ماسییه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بڕی پێویست له ڤیتامین" دی" ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕوه‌كین یان هه‌ستیاری لاكتۆز یان هه‌یه گرفتی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌یان هه‌یه له له‌شیاندا له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه هه‌مه‌چه‌شنی خۆراك بخۆن كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین "دی".
چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه ئاماژه‌یه بۆ كه‌می ڤیتامین "دی " له له‌شدا له‌وانه‌ش" وه‌رینی قژ و هه‌ستكردن به ئازاری زۆری ئێسك و جومگه‌كان"