نوێترین ئامار لەبارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكان بڵاودەكرێتەوە

عێراق

18/02/2020     ژمارەی بینراو 122

بەشێك لە رفبێنراوەكان تائێستا چارەنووسیان نادیارە

راچڵەكین

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكان لە یەكەم رۆژییەوە تاوەكو ئێستا بڵاودەكاتەوەو راشیدەگەیەنێت، لەكۆی 79 رفێنراو تائێستا 22 كەس ئازادكراون.

عەلی بەیاتی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، تائێستا خۆپیشاندانەكان 545 كوژراوی لێكوەتووەتەوە، ك زۆرینەیان هاوڵاتی مەدەنین و 17 كوژراویش لە هێزە ئەمنییەكاندان.

وتیشی: بەدرێژایی زیاتر لە چوار مانگ لە خۆپیشاندانی بەردەوام، كە لە مانگی 10ی ساڵی پارەوە دەستی پێكردووە، زیاتر لە 24 هەزار خۆپیشاندەرو برینداربوون، نزیكەی 2800 خۆپیشاندەرو چالاكوانی مەدەنیش دەستگیركراون، لەو ژمارەیەش تائێستا 38 خۆپیشاندەر ئازاد نەكراون.

ئەندامەكەی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، ئاشكراشیكرد، جگە لە دەستگیركردنی ئەو ژمارە خۆپیشاندەرە، 79 كەسیش لە بەغداو شارەكانی دیكەی عێراق رفێندراون، كە تەنها 22 كەسیان ئازادكراون و چارەنووسی 57 رفێنراویش نادیارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن