لەسنووری بەغدا پێنج چەكداری داعش كوژران

عێراق

13/07/2020     ژمارەی بینراو 149

راچڵەكین-

لە ئۆپەراسیۆنێكی سوپای عێراق لە سنووری پارێزگای بەغدای پایتەخت، پێنج چەكداری داعش كوژران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق، لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" ئۆپەراسیۆنەكە لە باشووری خۆرئاوای پارێزگای بەغدا ئەنجامدراوە و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییش بەشداری تیادا كردووە‌."

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كە لە گوندی مەعامرە زێدان ئەنجامدراوە‌، پێنج تیرۆریستیی داعش كە دەگوترێت لە تیمی خۆكوژی بوون گەمارۆدراون، پاشان بەئامانج كراون و كوژراون.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، ئەفسەرێكی سوپا بە پلەی موقەدەم و پۆلیسێكی سەربە دەزگای هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆ، كوژراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن