سه‌میره تۆفیق
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی" سه‌میره تۆفیق" نه‌شته‌رگه‌ری قه‌سته‌ره‌ی دڵ ی بۆ ئه‌نجامدرا له نه‌خۆشخانه‌ی "كلیفلاند" ی جیهانی له ئه‌بوزه‌بی.
لینا ره‌زوان، خوشكه‌زای سه‌میره تۆفیق و به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی له هه‌مان كاتدا ئێواره‌ی یه‌ك شه‌ممه نوێترین وێنه‌كانی ئه‌م خانمه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه و سوپاسگوزاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌واڵی ته‌ندروستی ئه‌م خانمه‌یان پرسیوه.
سه‌میره تۆفیق له‌دایكبووی 25 ی دیسێمبه‌ری 1935 ه و به گۆرانیه به‌ده‌ویه‌كانی ناوبانگی ده‌ركروه له كاتی خۆیدا و چه‌ندین شاعیر و ئاوازدانه‌ری به‌ناوبانگ له سوریا و لوبنان و ئه‌رده‌ن چه‌ندین شیعریان پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته گۆرانی و ناوبانگێكی تایبه‌تی هه‌یه له جیهانی عه‌ره‌بیدا و له چه‌ند دراما و فیلمێك وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری كردوه.