ئەو 11 ریکۆردەی ئەمساڵ مێسی شکاندی

وەرزش

22/07/2020     ژمارەی بینراو 540

راچڵەکین- سپۆرت

 

سەرەڕای ئەوەی یانەکەی نەیتوانی نازناوی لالیگا بەدەست  بێنێت، بەڵام لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە بەردەوام بوو لە ئاستە نایابەکەی و لەم وەرزەدا توانی 11 ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت. کە لە نێوانیاندا ژمارەیەکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی رکابەرییەتی.

 

ئەو 11 ریکۆردەی ئەمساڵ مێسی شکاندی:

 

1. بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی لالیگادا حەوت جار ببێتە گۆڵکاری خولەکە.

2. زۆرترین گۆڵی دروستکرد لە یەک وەرزی لالیگادا (21)

3. یەکەم یاریزانە لە مێژووی لالیگادا لە یەک وەرزدا زیاتر لە 20 گۆڵ و زیاتر لە 20 گۆڵ دروست بکات.

4. بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی لالیگادا حەوت جار خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ بەدەست بێنێت.

5. یەکەم یاریزانە لە مێژووی لالیگادا 12 وەرز لەسەر یەک 20 گۆڵ یان زیاتر بکات.

6. یەکەم یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا بەشداری 1000 گۆڵی کردبێت.

7. یەکەم یاریزانە لە تۆپی پێی ئیسپانیادا 500 سەرکەوتن لەگەڵ یانەکەی بەدەست بێنێت.

8. خاوەن زۆرترین هاتریکە لە مێژووی لالیگادا بە 36 هاتریک و پێش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کەوت کە خاوەن 34 هاتریک بوو.

9. زۆرترین یاریی کلاسیکۆی ئەنجامدا بە 43 یاریی (لە نێو یاریزانانی بارسادا)

10. یەکەم یاریزانە 15 ساڵ لەسەر یەک لە چامپیۆنز لیگ گۆڵ تۆماربکات.

11. گۆڵی لە 34 یانەی چامپیۆنز لیگ کردووە، ئەوەش زۆرترینە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا.

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن