یانەی نەورۆزی سلێمانی بووە پاڵەوانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان

وەرزش

25/07/2020     ژمارەی بینراو 363

راچڵەكین-

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی یارییەكانی  ئەم وەرزەی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان.

بەگوێرەی بڕیارەكەش بێت، ئەو یانەیەی تا كاتی راگرتنی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان لەپلەی یەكەمدا بووە دەكرێتە پاڵەوان.

بەو شێوەیەش یانەی نەورۆز لەشاری سلێمانی وەك پاڵەوانی خولەكەو یانەی برایەتی لەهەولێر وەك پلەی دووەمی خولەكە دەستنیشانكران.

هەر بەگوێرەی بڕیارەكەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، هیچ یانەیەكی بەشدار لەخولی یانە نایابەكانی كوردستان، دانابەزێت بۆ خولی پلە یەك.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن