دڵی خۆتان بەكازمی خۆش مەكەن

محەمەد ناوەندی


11/09/2020


ماوەیەكە لە  زۆرترین ناوەندی میدیایی فەرمی ونافەرمی هەرێمی كوردستان ، لەسەرڕوپەڕی هەرچی ماڵپەڕەی  سوسیال میدیاهەیە   كورد كەوتۆتە پیاهەڵدان و زەق كردنەوەی كازمی و لەخۆیانەوە دەیان خەونی خۆشی پێوەدەبینن وهیوای مەزنیان لەسەر هەڵچنیووە ،لەڕاستیدا ئەوهەموو پیاهەڵدان وخەونانە لەبەهێزی ئەو بەڕێزە نیە بەڵكو لەبێ هیوابوون ونەمانی هەرچی خەونی جوانە بۆسەركردایەتی سیاسی كوردوو بێ ئیرادەبونی شەقامی كوردیە لەئاست ئەوبارودۆخە نالەبارەی لەڕوی دارایی ماڵی كوردی وخێزانی كوردی تێ ی كەوتووە ، ناعەدالەتی و بێ توانایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆڕوبەڕوبونەوەی بارودۆخەكە ناڕاستەوخۆ هەموانی ڕاكێشی هیواهەڵچنین لەسەرپیاوێك كردوون كەس نازانێت ئایا بەڕاستی ئەوچەندە جدیە لەچارەسەری كێشە هەنوكەیەكان ...

سەركردایەتی سیاسی كوردستان ئەوڕاستیانە باشترلەئێمەدەزانن بەڵام ئەوان ناچارن مامەڵەی فەرمی لەگەڵ بكەن  ئەوە پەیوەندی بەبنەمادەستوریەكانی عێراقەوە هەیە.
ئەوەی من مەبەستمە لێرە  سێ خاڵی گرینگە ....

یەكەم / هەڵە خوێندنەوەی شەقامی كوردیە بۆكازمی ، لەدواجاردا كازمی عەرەبێكی شۆڤێنی  ڕووتە هیچ جیاوازی نابێت لەگەڵ ( مالیكی وعەبادی وعادل عبدالمهدی ) بەپێچەوانەوە ئەوانی پێشوو بەتایبەت  مهدی ومالكی دۆستی زۆر نزیكی كوردو شۆڕشی كورد بوون ولەناوهەناوی مەینەتەكانمان ژیابوون لەدواجار ئامادەنەبوون تەنها بەدەستوریش مامەڵەبكەن وبینیتان مالكی قوتی ژیان وگیانی خەڵكی بڕی ،كازمی بۆهەڵبژاردنی داهاتوو زۆر پێویستی بەكوردهەیە بۆئەوەی  بتوانێت هەڵبژاردنی پێش وەختە ئەنجام  بدرێت وبەوڕێكارە لەكۆمسیۆن بڕوات كەئەو مەبەستیەتی ،لەپاڵ ئەوەشدا بەناوی عیراقی بەهێزو ژیانی یەكسان لەهەرێمی كوردستان چەندین هەزاردەنگ كۆبكاتەوە، دەی ئەگەر كازمی ئامانجی جیاوازو نیەتی باشتری هەیە بامووچەی خەڵك نەبەستێتەوە بە ڕێكەوتنی سیاسی وسیاسەتی نەوتەوەو موچەكە بنێرێ بەڵام بەیاسا فرۆشتنی نەوت لەهەرێم ڕابگرێ ..

دووەم /
سەركردایەتی سیاسی كوردستان دەبێ لەوزەنگە ترسناكە تێ بگەن وبزانن خەڵكی هێندە لەشێوازی ئیدارەدان وحوكمڕانیەكە بەگلەین ئامادەن دەستی عەرەبێك بگرن بۆ حوكمڕانی ئەووڵاتەو هەرچی ماناو ڕوخساری كوردبونە لایان كاڵ بۆتەوە ، ئەگەربەشێكی پەیوەندی بەئیرادەی لاوازی نەتەوەیی وەهەبێت وئەوەشیان دیسان دەستەڵات بەرپرسە لەكاڵ بونەوە ئەوابەشەگەورەكەی ناعەدالەتی و بێ هێزی حكومەتە لەچارەسەری قەیرانەكان وپەلەبكەن لەچارەسەری لانی كەمی كێشەی بنەڕەتی كەخۆی لەمووچەی مانگانەدا دەدۆزێتەوە .

سێیەم /
یادەوەری خەڵكی كوردستان نابێ خاڵی بێت لە ڕابردووی پڕمەرگەسات لەگەڵ عەرەبی عێراقی ، لە شۆڕشی ئەیلول ڕێكەوتنی ١١ ئازار كورد تێكی نەدا بەڵكو بەعس وعروبە ئاوەژویان كردەوەو شۆڕشیان شەهیدكرد ، لە ئەنفال وسوتماك كردنی كوردستان ، لەكیمابارانی هەلەبجەوبادینان ، لەسێدارەدانی هەزاران لاواوژن ومناڵی كورد ، دوای ڕاپەڕین ڕێك نەكەوتن وڕازی نەبوون بەجێ بەجێ كردنی بنەما دەستوریەكان وبڕینی قوتی خەڵك .....هەمووی عەرەب كردوێتی لەبەرگی جیاوازو سەردەمی جیاواز ئەوە بەومانایە نیە ئێمە شۆڤێنی بین ودژی گەل ونەتەوەی عەرەب بین بەڵام نابێت برای خۆمان خۆشتر نەوێت لەكازمی وهەرچی كازمی ترە لەعیراق هەرچەندە  گلەیی زۆریان لەسەر بێت ، دڵنیابن ئەو ئەفەندیە قات لەبەرەبەجێ بەجێ كردنی مادە دەستوریەكانیش ڕازی نابێ كەلەبەرژەوەندی گەلی كوردستان نوسراون وداوای ڕێكخستنەوەی دەستوردەكات دوای هەڵبژاردن ئەگەر مایەوە.