بۆ برا یەکگرتووە توڕەکانمان

ئەبوبەکر کاروانی


20/02/2021

ھەموو ھەوڵێك بۆگۆڕانکاری و راشکاوو راستگۆبوون لەگەڵ خۆو بەرامبەردا، بەدرێژایی مێژووو، لەسەر ئاستی پێغەمبەرانیشدا( د. خ) باج و ئازاردانی تایبەت بەخۆی ھەبووە. ئەوەی ملی ئەو رێگایەش دەگرێت، دەبێت تێگەیشتنی بۆ ئەم راستیە ھەبێت .کەدووچارییشی دەبێت، لای سەیر نەبێت، تا ئەوپەڕی کەدەتشتوانێت، گرنگە دان بەخۆیدا بگرێت و ھەوڵبدات، بەشێوەیەکی گشتی، بەتایبەتیش، بەرامبەر خەڵکە گشتییەکە، سینەفراوان بێت. دڵنییاش بێت لەوەی، بەشێ لەوانەی ئەمڕۆ وەك پێویست لێی تێناگەن و گومانی خراپی پێ دەبەن، سبەی دەبنە تێکۆشەرێکی ھاوڕێبازی. ھەرلەم ڕوانگەوە، گەردنی ھەموو ئەو بەڕێزانە ئازاد بێت، کەزۆرینەو نزیکەی( ٣٠) یان یەکگرتوو بوون، لەسەر پۆستی رابردوومان، قسەی توندی تائاستی تەشیھریان بەکەسێتی ئێمە وتبوو!
دڵنیام لەیەکتر تێنەگەیشتنێك لە ئارادایە، دەنا بڕواناکەم پەروەردەیەك کەیەکگرتووەکان ئیدیعای دەکەن، ڕێگەی بدایە، بیانگەیاندایەتە ئەو ئاستە. بۆبیر ھێنانەوەی برا یەکگرتووە تورەکانیشمان، دادپەروەری و ئازادی و برایەتی، سێ دروشمە ناوەندییەکەی یەکگرتوون، بۆیە ئەرکی ھەموو ئەندامێکی یەکگرتووە: لەداوەری و حوکمداندا دادپەروەر، بڕوای بەئازادی بەرامبەر ھەبێت و ئەوماف و ڕێزەی برایەتیش داوای دەکات، لە مامەڵەو قسە وگوفتاریدا، لە بیر نەکات.

دووبارە ڕێزو خۆشەویستیم بۆ ھەمووتان. ھیوادارم لەئایندەدا دەرفەت ھەبێت، لەنزیکەوە بەیەك بگەین، بۆئەوەی گفتوگۆیەکی ھێمن لەسەر بۆچونە جیاوازەکان بکەین و زۆرتر لەیەکتری حاڵی ببین و پێکەوەش خزمەت بەئامانجە ھاوبەشەکان بکەین.