سەرتیپ قەشقەیی
02/05/2021
هاوپه‌یمانی یه‌كێتیى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و لێك تێگه‌یشتنه‌كه‌ى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك لە كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، له 24 كاتژمێرى رابردوو زۆرترین مشت و مڕى له نێو سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى دروستكرد، چونكه به‌شێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى زۆر به توندى له دژى ئه‌وه‌بوون به‌شێك له داواكارییه‌كانى هه‌رسێ حزبه‌كه جێبه‌جێكرێت، به تایبه‌ت له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر.
ئه‌و ناڕه‌زایه‌ى به‌شێك له سه‌ركردایه‌تى، دواى كشانه‌وه‌ى ( رێباز بێركۆتى) له‌سه‌ر بازنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر بۆ كۆمه‌ڵ و دانانى عبدالستار مه‌جید له‌گه‌ڵ دانانى كاندیدێكى پیاوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له سنوورى بازنه‌ى كۆیه و ده‌شتى هه‌ولێر دێت.
ته‌واوى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، له دژى ئه‌وه‌بوون داواكارییه‌كه‌ى كۆمه‌ڵ و گۆڕان جێبه‌جێبكرێت، چونكه به‌و رێككه‌وتنه یه‌كێتیى ( 1 بۆ 2) كورسى له ده‌ست ده‌دات، له به‌رامبه‌ریشدا كاندیده‌كانى كۆمه‌ڵ و گۆڕان به ئه‌گه‌رێكى كه‌م له‌به‌رامبه‌ر كاندیده‌كانى پارتى ئه‌گه‌ری ده‌رچوونیان هه‌یه.
یه‌كێتیى پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد عبدالستار مه‌جید له‌سه‌ر سنوورى كۆیه خۆى كاندید بكات، به‌ڵام كۆمه‌ڵ ره‌تیكرده‌وه.
له لایه‌كى دیكه یه‌كێتیى له به‌رامبه‌ر كاندیدێكى هه‌ڵه‌بجه‌ى سازشى بۆ گۆڕان كرد تاوه‌كو كاندیدێكى له سنوورى كۆیه بۆ گۆڕان دابنرێت.
ناكۆكییه‌كانى سه‌ركردایه‌تى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى له نێویشیان باڤل تاڵه‌بانى گه‌یشته راده‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، كه كه‌سێكى نزیكه له باڤڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگییه، هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى له كاندید بوونى له بازنه‌ى رۆژئاوا كرد، كه ئه‌گه‌ر پێداگرییه‌كه‌ى كۆمه‌ڵ و گۆڕان قبوڵ بكرێت.
به‌شێكى زۆر له‌سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى، پێیانوایه، هاوپه‌یمانى كردنى ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و لێك تێگه‌یشتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو هیچ سوودێكى بۆ یه‌كێتیى نابێت، جگه له پێشكه‌شكردنى ژماره‌یه‌ك كورسى به‌و حزبانه و لاوازبوونى یه‌كێتیى.
رێككه‌وتنى یه‌كێتیى له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ هێزه‌كه، به بێ ئاگادارى به‌شێك له سه‌ركردایه‌تى له لایه‌ن باڤڵ تاڵه‌بانییه‌وه كراوه.