پەیام بۆ نوخبەی سیاسی كوردستان

سالار مەحمود


26/05/2021

"نوخبەی سیاسی ئێستا لەكەسانێك ئەچن دە تەجمیلیان كردبێ و دەیان ساڵۆنیان گۆڕیبێ"

ئەم ئامۆژگارییە لەبەرچاو بگرن، كاری پێ بكەن.

ئەویش ئەمەیە:_
(واز لە سێ شت بێنە، زۆر خواردن، زۆر قسەكردن، زۆر خەوتن. "پێغەمبەر د.خ" ).

زۆر خواردن، خراپە، تەنیا ئەوەندە بۆتان رەوایە كە بەیاساو بە پلەی وەزیفی بۆتان دیایكراوە. لەوە زیاتر گەندەڵییە. لەمەدا خواردن بەمەجازی بەكاردێت.
زۆر گوتن هەڵەیەو كوردیش ئەڵێ: ئەوەی زۆر بڵێ هەڵەی زۆر ئەكات.

هەر ئەوەندە بڵێن كە جێگا بگرێت و خۆشت كاری پێ بكەیت. قسە بجوە ئینجا بیدركێنە.

زۆر خەوتن نەخۆشییە، لە راپەڕاندنی ئەرك دوورت دەخاتەوە، تووشی تەوەزەلیت ئەكات. بێ ئاگات ئەكا لە رووداوو دەوروربەر.
ئەم وتەیە بۆ تەندروستی گونجاوە، بەڵام لە خوازەدا پڕ بەپێستە هەمیشە بیری نوخبەی سیاسی كوردی بهێنرێتەوە. چونكە ئەم سیفەتە بووە بە پەتایەكی كەمەرشكێن لە دونیای ئەمڕۆدا.

پێویستە خۆ بگۆڕن بچنەوە ئاست و ژیانی خەڵك، ئیلهام لەدەرەوەی سنوورەوە وەرمەگرن.

لە خەڵكەوە وزەو هێز پێویستە بژین وەك ئەوان، بخەون وەك ئەوان، بخۆن وەك ئەوان. سەركردەی راستەقینە ئەوانەن ژیان لەگەڵ خەڵكی خۆیان دابەش دەكەن.

دوا وتەم نوخبەی هەشتاكان و حەفتاكان و تەنانەت نەوەدەكانی سەدەی رابردوو جیاوازتربوون لە نوخبەی سیاسیی ئێستا. هەندێ سیفات و كردار
بەداخەوە، "نوخبەی سیاسی ئێستا لەكەسانێك ئەچن دە تەجمیلیان كردبێ و چەندان ساڵۆنی جوانكارییان گۆڕیبێ".

ئەو كاتەی خۆیان ناناسنەوەو نزیكەكانیشیان  نایانناسنەوە.

ئەمەش كۆتایی فیلمێكی تراژیدیمان بەرچاو ئەخات.