من کوردم ، کرۆنا بۆ من ئەنفالێکی نوێیە!

هونه‌ر عه‌لی


12/03/2020


زۆر ئاساییە ئەگەر سبەی بینیت دوو شار یان چوار شاری چین بووبێتە گۆڕستان ، یان ویلایەتێکی ئەمریکا ببێتە ساردکەرەوەکانی مەیتخانەو پڕبێت لە مرۆڤی مردوو بەهۆی ڤایرۆسی کرۆناوە یان بەهۆی هەر پەتاو نەخۆشی یەکی ڤایرۆسی ، 
ڕەنگە بڵێیت بۆچی ئەی هاوڵاتیانی چین یان ئەمریکا مرۆڤ نین بۆ ئاساییە ؟ 
ئاساییە چونکە وڵاتێکی وەکو چین ژمارەی دانیشتوانەکەی سەدان هێندەی ئێمەی کوردن ، ئەمریکا دانیشتوانی ویلایەتێکی چەند هێندەی ئێمەن ، 
ئەوان دەوڵەتن ، ئەوان خاوەنی سوپایەکی زۆر و بەهێزن دەتوانن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکەدا سوپاس بخەنە حاڵەتی ئامادەباشی و ئەرکی بەزۆر سەپاندنی قەدەغەی چونە دەرەوە و سەپاندنی بەزۆری ڕێنماییە پزیشکیەکان بگرێتە ئەستۆ ، ئەمە سەرەڕای باشترین کەرەستەی پزیشکی و پزیشک و بەرزی ئاستی خزمەتگوزاری پزیشکی لەم وڵاتانە ، جگە لەوەی هەر کات بیانەوێت دەتوانن داوای هاوکاری لە وڵاتان بکەن بەهۆی ئەوەی دەیان ڕێککەوتننامەیان هەیە لەگەڵ وڵاتانی تردا بۆ کاتی قەیرانەکان ، 
بەڵام ڤایرۆسی کرۆنا زۆر بە ئاسانی دەتوانی ئێمەی کورد لە ناو بەرێت ، چونکە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان ڕێژەمان کەمە ، لە ڕووی کەرەستەی پزیشکی و دەرمان و کوالێتی نەخۆشخانەو ئاستی زانیاری پزیشکی بەوجۆرە نین تاکو بتوانین گەر ئەم ڤایرۆسە تەشەنەی سەند لەناوی بەرین یان ڕێگری لێبکەین ، سەرە ڕای ئەوەی هیچ ڕێککەوتننامەیەک نیە لەگەڵ دەوڵەتان بۆ هاوکاری ، وە لێرە تاکەکان و لەسەر ئاستی خێزان و کۆمەڵگەش هەمیشە جۆرێک لەسەر کەشیمان تێدایە کە بەو ووشە باوەکە هەرچی ڕووبدات ئەڵێین (فشەیە)
هەروەک ئەمەش لەو کارەساتانەی بەسەر میللەتەکەماندا هاتووە زۆر جار قەبارەی گەورەی کارەساتەکان هۆکارێکی ئەم ئەم دەستەواژەیە بووە کە دەوترا فشەیە ، 
کەواتە دەکرێت کەمێک ڕادیکاڵانە بیربکەینەوە بڵێین ئێمە نەتەوەیەکی دابەش کراوین ، ئێمە نەتەوەیەکی بێ هاریکارو سێ پارچەو ناوچەیەکی زۆرمان بندەستەیە ، کەوابێ با ڤایرۆسی کرۆنا والێک بدەینەوە کە ئەنفالێکی نوێ یە ، کە گازی خەردەلە ، کە تعریب و سێدارەیە بەرامبەر نەتەوەکەمان و با خۆمان بپازێزین و بەرەنگاری ببینەوە ، بە شێوەیەک ڕێنماییە پزیشکیەکان جێبەجێ بکەین ، بڕیارەکانی حکومەت جێبەجێ بکەین ، بۆ ماوەیەک پرسەو سەردانی و کۆڕو کۆبوونەوەو یادە یاینی و نەتەوەیی و ڕۆشنبیری یەکان ڕاگرین ، ئەوکات سەردەکەوین و بەرگی لە بوون و مانەوەی نەتەوەییمان دەکەین .