ھاووڵاتییانی كوردستان چەند بێ ھیواو بێ ئومێدكراون

كۆچەر عەزیز


16/12/2021

ئەمڕۆ نزیكەی دوو كاتژمێر لە ناو بازاڕی سلێمانی و لەناو خەڵكدا ویستمان رای چەند ھاووڵاتییەك وەربگرین لەسەر رۆژی ئاڵا.

لەو دوو كاتژمێرەدا لەگەڵ زیاتر لە 20 كەس قسەم كرد، زۆربەیان ئامادەنەبوون لەبەردەم كامێرا قسەمان بۆ بكەن، بەڵام بەشێكی زۆریان زۆر دڵپڕو داخ لەدڵ بوون و دەیانووت ئاڵای چی! بۆ ژیان ھەیە تا ئاڵا ھەبێت.

لە ھەمووی زیاتر كە پێی كاریگەر بووم، پیاوێكی بەتەمەن بوو كە چەند خولەكێك قسەمان كرد كە بەگۆچانەكەی دەستییەوە ناڵەی دەھات و زۆر بە زەحمەت دەنگی دەردەھات و دەیوت ئێمە كردمان و ئازارەكەیمان چەشت، بەڵام ئەوان لەژێریدا حەسانەوە.

كەسێكی دیكە دەیوت چی لەو پارچە پەڕۆیە بكەم كە گەنجانی وڵاتەكەم لەژێریدا دەكوژرێن و ئازاردەدرێن.

دەچیتە ھەر شوێنێك ھەر كەسێك دەدوێنیت بێ ئومێدی و بێھیواییەك باڵی بەسەر خەڵكدا كێشاوەو خەڵك لە ھەموو شت نارازییە. ھەرچی دەشپرسیت ئەڵێی بۆ  بێزارن  زۆربەی یەك وەڵام دەدەنەوە دڵێن ئەمە كەی وڵاتە مووچە نییە ئاو نییە كارەبا نییە ھیچ خزمەتگوزارییەك نییە كاری تێدا نییە. سەرەتایترین ماف نییە.