ئەرسەلان باییز
4 کاتژمێر پێش ئێستا
راچڵەكین-
1
گه‌لێ جار بڕیار ده‌ده‌م، ئیتر هه‌قم به‌سه‌ر هیچ شتێكه‌وه نابێ و خه‌م ناخۆم. ئاگاداری ته‌ندروستی ته‌مه‌نی به‌ساڵاچووی خۆم و مناڵه‌كانم ده‌بم. به‌ڵام بێ ئیراده‌ی خۆم. كاتێ فرمێسكی كچه گه‌ریلایه‌ك ده‌بینم بۆ چه‌كه سووتاوه‌كه‌ی ده‌گری. یان كاتێ چه‌ند چه‌كدارێكی ڕیش و قژ درێژ به (الله اكبر) ته‌رمی كچه شه‌رڤانێك له باڵه‌خانه‌یه‌كی چه‌ندین نهۆمی فڕێده‌ده‌نه خواره‌وه. بوومه له‌رزه‌یه‌ك هه‌موو ناخم هه‌ڵده‌ته‌كێنێ. له‌بێ ده‌سه‌ڵاتیش چه‌ند دڵۆپه فرمێسكێك به‌سه‌ر ڕیشه سپیه‌كه‌مدا دێته خواره‌وه.
2
له باو‌و باپیرنمانه‌وه، كوردبوون و ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئایا هه‌ڵدانه خواره‌وه‌ی ته‌رمێك له باڵه‌خانه‌یه‌كی چه‌ندین نهۆمی به (تكبیرو الله اكبر). یان سوكایه‌تی كردن به كچێكی سڤیلی دیل له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه ده‌چێته چوارچێوه‌ی وته‌كانی خوا‌و فه‌رمووده‌كانی په‌یامبه‌ری خوا...؟
باو‌و باپیرانمان به ئێمه‌یان وتووه ئاینی ئیسلام ئاینی لێبورده‌یی و به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌ته. ئه‌ی كه‌واته ئه‌و چه‌كداره ڕیش درێژه ئیسلامیانه بۆوا ئه‌كه‌ن..؟ بۆچی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی نه‌ك ئیدانه‌یان ناكه‌ن. به‌ڵكو پشتیوانیان لێده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌و عه‌ره‌به سوریانه‌ی كه چه‌ندین ساڵه ئاواره‌ن و له باشووری كوردستان داڵده‌دراون. ژیان و كار‌و ئاسایشیان بۆ دابینكراوه. له چه‌قی شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی شاره‌كان خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی ئه‌و حكومه‌ته ده‌كه‌ن كه كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕێك ده‌كه‌وێت. ده‌ست به‌رداری به‌شێك له خاكی سوریا ده‌بێت و به‌و جۆره‌ش قه‌تل و عامی كورده‌كان ده‌كات. ئایا له ئاینی ئیسلامدا (كورد كوشتن غه‌زایه، سوكایه‌تی كردن به ته‌رم و دیل ڕه‌وایه...؟!). ئه‌گه‌ر وایه ئه‌بێ ئێمه‌ی كورد به ڕاسپارده‌كانی باو‌و پاپیرانماندا بچینه‌وه.
3
كاتێ خۆشه‌ویستی خاك و نه‌ته‌وه..ژیانێكی ئازاد‌و دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر گیرفانی كون و پله‌و پایه‌دا زاڵ ده‌بێت (ده‌نیز)ی كچه شۆڕشگێڕی ته‌مه‌ن (25) ساڵه له دایك ده‌بێت و گیانی خۆی نه‌زری نیشتیمان و ئازادی ده‌كات. به‌ڵام مێژوو پێمان ده‌ڵێت هه‌موو شۆڕشه‌كان پاش ماوه‌یه‌ك دوای سه‌ركه‌وتن سه‌ركرده‌كانی پشت له ڕابردوو ده‌كه‌ن. له خۆیان ده‌گۆڕێن و لاسایی سته‌مكاره‌كانی پێش خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
4
ئێمه داوامان له حزب و گروپه ئیسلامیه‌كانی كوردستان، له مامۆستایانی ئاینی و شاره‌زایانی ئه‌و بواره هه‌یه به‌ڕاستی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕوون بكه‌نه‌وه. ئیدانه‌ی ئه‌و كاره دزێوانه بكه‌ن كه به‌ناوی ئیسلام دژ به كورد ده‌كرێت. هه‌ر بێده‌نگی و خۆدزینه‌وه‌یه‌كیش له‌و مه‌سه‌له‌یه. به‌ڵگه‌ی پشتیوانی كردنه له ڕه‌فتاری ئه‌و ڕیش درێژه به‌ناو ئیسلامیانه دژ به كورد.