سالار مەحمود
2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە ٢٦ ساڵی رابردوودا ١٣ ساڵی یەكەم، پەرلەمان یەك خولی تەواو كردو شەش جار ماوەكەی درێژكرایەوە.
لە ١٣ ساڵی دووەمدا یاسای بودجە كە بنەمای پەرلەمانێكی كارایە نەهاتە پەرلەمان و لەو ماوەیەش دەرگای پەرلەمان داخرا.
ئەو ساڵانەی دواتریش بەناكارایی و داخراویی مایەوە.
هەوڵە ناكامەكەی سبەینێش ژمارە ١٣ یەو، نابێتە هۆی كاراكردنەوەی پەرلەمان.
حیكمەت سود وەرگرتنە لە مێژوو، لەهەڵەكانی رابردوو.
كاراكردنەوەی پەرلەمان بە داننان بە هەڵەی رابردوو دەبێت نەك بەردەوام بون لەسەر هەڵە.
جەختكردنەوە لە راستكردنەوەی رێڕەو بۆ حوكمڕانی و پەرلەمانێكی كارا رێگا دروستەكەیە.
بە رێكەوتن و كۆدەنگی نیشتمانی پەرلەمان كارا دەكرێتەوە، نەك بە میكانیزمی نا پەیڕەویی و قۆرخكاریی و دەستبادان.