خورماتوو؛ گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان عەرەبی هاوردە و کورد دروستبوو

کوردستان

02/08/2020     ژمارەی بینراو 327

راچڵەکین-
  
بەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، ژمارەیەک عەرەبی هاوردە گەڕاونەتەوە سنووری داقوق و خورماتوو بە هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان جووتیارانی کورد لە ناوچەکە و عەرەبە هاوردەکان دروستبووە.
 
مەلا کەریم شکور، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:" نزیكەی 30 خێزانی عەرەبی هاوردە بەنیازی نیشتەجێبوون چوونەتە گوندێكی نێوان داقووق ‌و خورماتو، لە ناو زەوی جووتیارانی سنوورەکە خێمەیان هەڵداوە و جووتیارانی کوردیش رووبەڕوویان بوونەتەوە و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە".

دەشڵێت:" ئێمەش پشتیوانی جووتیارانی ناوچەکەین، چونکە ئەوە تەعریبکردنە، ئەو عەرەبانە لە رابردوودا  لە ناوچەی زەرگە و حەمرین و دوز و هێنراونەتە ئەو ناوچانە، بەڵام ئێستا جارێکی دیکە ئەو بارودۆخەیان قۆستووەتەوە ئەیانەوێت بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە و تێێدا نیشتەجێ ببن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن