وە‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان هۆشداری ده‌دات

کوردستان

02/08/2020     ژمارەی بینراو 943

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستی ھۆشداریدەدات و دەڵێت، لە دوو ھەفتە دوای جەژن ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانلەدەست دەدەن، بەرزدەبێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە، تەنیا لەماوەی یەک ھەفتەدا، ١٠٣ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە،دەشڵێت، لە دوو ھەفتەی دوای جەژن ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانلەدەست دەدەن بەرزدەبێتەوە.
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان، لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، گەیشتووەتە ١٤ ھەزار و ١٣٤ کەس و، لەو ژمارەیەش ٥٥١ کەس گیانییان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن