كه‌سێك دووجار توشی كۆرۆنا ده‌بێت؟
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌گه‌ری دووجار توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بابه‌تێكه هێشتا به ته‌واوه‌تی زاناكان ناتوانن لێی دڵنیا ببنه‌وه به‌ڵام به‌گشتی پێیان وایه ڕه‌نگه ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئه‌م بابه‌ته كه‌مێك ئه‌سته‌م بێت به‌ڵام خانمێك به‌ناوی " ئانا ستیوارت" باس له‌وه ده‌كات دوجار توشبوون به كۆرۆنا دوور نییه چونكه دووجار توشی ڤایرۆسه‌كه بۆته‌وه.
ئانا باس له‌وه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار توشی كۆرۆنا بووه و چاكبۆته‌وه دووجار پشكنینی كردۆته‌وه و ده‌ری خستوه كه ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌یدا نه‌ماوه به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك دوباره توشبۆته‌وه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" ئه‌وه منی شۆك كرد و پرسیاری ئه‌وه له خه‌یاڵمدا دروست ببو ئاخۆ ئه‌وه هه‌مان ڤایرۆسی یه‌كه‌مجاره له له‌شمدا ماوه یان جارێكی دیكه توش بومه‌ته‌وه به‌ڵام پزیشكه‌كان نه‌یانتوانی ئه‌وه‌م بۆ یه‌كلا بكه‌نه‌وه"
به‌گوێره‌ی داتا جیهانیه‌كان تا ئێستا حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه ڕوی نه‌داوه كه‌سێك دووجار توشی ڤایرۆسه‌كه ببێت.
دكتۆر دانی ئالتمان مامۆستای زانستی به‌رگری له‌ش له زانكۆی ئیمپریال له له‌نده‌ن ده‌ڵێت" ئاستی دژه ته‌نه‌كان كاتێك له جه‌سته‌ی كه‌سێكی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست ده‌بێت جیاوازه هه‌ندێك له‌شیان بڕێكی زۆر دژه ته‌ن دروست ده‌كات و هه‌ندێكی دیكه بڕێكی كه‌م یان هه‌ر دروست نابێت و له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌گه‌ری هه‌یه دوباره توشببنه‌وه.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن دوای توشبوون به كۆرۆنا ئه‌و دژه ته‌نه‌ی دروست ده‌بێت كه‌مده‌كات به‌ڵام دیار نییه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له جه‌سته‌دا چه‌نده بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه هاوڵاتیان ته‌نانه‌ت دوای توشبوونیان به كۆرۆنا زۆر ئاگاداربن چونكه ڕه‌نگه جارێكی دیكه توشببنه‌وه.