هۆكاره بۆ وه‌ستانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك
ڕاچڵه‌كین-
كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له كێشانی گه‌ڵای ماریگوانا داوه چونكه ده‌بێته هۆی وه‌ستانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری Circulation بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه به‌كارهێنانی گه‌ڵای ماریگوانا مه‌ترسی له‌سه‌ر دڵ و ملوله‌كانی خوێن داده‌نێت و هۆكاری جه‌ڵته‌ی مێشكه و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی مادده‌ی (Tetrahydrocannabinol) تیایدا كه كار له تێكڕای لێدانه‌كانی دڵ و له‌رینه‌وه‌ی گوێچكه‌له‌كانی دڵ ده‌كات.
توێژه‌ره‌وه‌كان له كۆلێژی ده‌رمانسازی له‌زانكۆی كۆلۆرادۆ سكاگز ده‌ڵێن "(Tetrahydrocannabinol) هۆكاری خێرابوونی لێدانه‌كانی دڵه و په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و واده‌كات ئه‌ندامه‌كانی له‌ش پێویستی زیاتریان به ئۆكسجین بێت و باشتر وایه به‌كارنه‌هێندرێت"