چەند ڕێگایەکی گونجاو بۆ چارەسەری کۆکەی ووشک بۆ ئهو كهسانهی توشی كۆرۆنا بوون
ڕاچڵهكین-
کۆکە لە بنەڕەتدا یەکێکە لە هێلەکانی بەرگری کۆئەندامی هەناسە دژی بەکتریا و ڤایرۆس و ئەو تەنە نامۆیانهی کە دەپەڕنە ناو بۆری هەوا و کۆئەندامی هەناسە، دكتۆر هیوا پزیشكی پسپۆڕی ههناوی كۆمهڵێك ڕێنمای پێشكهش بهو كهسانه دهكات كه بههۆی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا توشی كۆكهی وشك بون.
بەشێوەیەکی گشتی ئەوانەی کە تووشی کۆرۆنا ڤایرۆس دەبن نابێت دەرمانی کەم کردنەوەی کۆکە یان پێ بدرێت، بەلام ئەگەر کۆکەیەکی بێزارکەر یان تووش بێت و ببێتە هۆی دارووشانی گەروو و یان ژانەسک، پێویستە چەند چارەسەرێکی گونجاو بەکار بهێنن وەک ئەوەی لە UKs National Health Service بەکار دێت.
1-پێویستە بەردەوام قوڕگت تەڕ بێت و ئاوی زۆر بخۆیتەوە ئەویش بەوە دەکرێت هەر نیو كاتژمێر جارێک قومە ئاوێک بخۆیتەوە.
2- ههڵمژینی ههڵمی ئاو، بەدانانی خاولیەک لەسەر سەر و لەدەمی کتریهك ئاوی کولاو هەڵمی ئاوەکە هەڵمژیت، ئەمە رۆژانە چەند جارێک دووبارە بکەوە.
3- خواردنەوەی ئاوی شلەتێن کە تێکەل بکرێت لەگەل ئاوی لیمۆ و هەنگوین.
4- ئەوانەی کۆکەکەیان زۆر توندە و بەو رێنماییانەی باسم کرد چاک نەبووەوە دەتوانن شروبی کۆکە بەکار بهێنن کە dextromethorphan تێدا بێت.