خانمان ئه‌م نهێنیانه‌ی پیاوان بزانن
ڕاچڵه‌كین-
كه‌سایه‌تی و ڕه‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی خانمان له‌گه‌ڵ پیاوان جیاوازه، ئه‌و كاته‌ی خانمان ئه‌م نهێنیانه له‌باره‌ی پیاوانه‌وه بزانن ئه‌وه ڕه‌نگه ئاسانتر بتوانن ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و خۆیان بگونجێنن.
1- هزر و توانای یاده‌وه‌ری:
سه‌باره‌ت به توانای یاده‌وه‌ری خانمان له‌بابه‌تی یاده‌وه‌ریدا له‌ڕووی هه‌ست و سۆزه‌وه به‌هێزن و پیاوانیش ئه‌و وێنانه‌ی ده‌چێته به‌رچاویان دره‌نگ بیریان ده‌چێته‌وه و به ئاسانی دێته‌وه خه‌یاڵیان، باشتره خانمان گله‌ی له پیاوان نه‌كه‌ن كاتێك یادی ڕۆژی هاوسه‌رگیری یان ڕۆژی له‌دایكبونیان بیر نه‌بێت.
2-توانای گوێگرتن:
خانمان هه‌ردوو پلی مێشكیان بۆ گوێگرتن به‌كارده‌هێنن به‌ڵام پیاوان ته‌نها یه‌ك پلی مێشكیان به‌كارده‌هێنن بۆ گوێگرتن ئه‌مه‌ش واده‌كات كاتێك پیاوان كار ده‌كه‌ن ناتوانن گوێگرێكی باش بن.
3-هه‌ست و سۆز و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی :
ڕه‌نگه سه‌یر بێت به‌لاته‌وه پیاوان له خانمان هه‌ستیارترن بۆ بابه‌تی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و هه‌سته‌كانیان زیاتر له خانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پیاوان ناتوانن هاوشێوه‌ی خانمان هه‌سته‌كانیان ده‌رببڕن و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه و خێزانه‌ی كه‌سه‌كه‌ی تیادا په‌روه‌رده كراوه، خانم گله‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌كه ئه‌گه‌ر نه‌توانێت وه‌ك پێویست خۆشه‌ویستی خۆیت بۆ ده‌ربڕێت.
4-ده‌گرین:
ئه‌و هۆكاره‌ی واده‌كات پیاوان كه‌متر بگرین به به‌راورد به خانمان ئه‌وه‌یه پیاوان ژماره‌یه‌كی كه‌متر له بۆریه فرمێسك ڕژێنه‌كانیان هه‌یه له‌چاو خانمان و هۆرمۆنی پرۆلاكتین له جه‌سته‌یاندا %60 له چاو خانمان كه‌متره كه هۆكاری گریانه و جگه له‌وه‌ش ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه به جۆرێك خۆیان ده‌ربخه‌ن كه به‌هێزن ئه‌مه وایكردوه گریانی پیاوان كه‌متر بێت به به‌راورد به خانمان.
5-ده‌ردانی جۆری هۆرمۆن:
مێشكی پیاوان هۆرمۆنی تستۆستیرۆن زۆر ده‌رده‌دات كه تایبه‌ته به جوڵه و ڕه‌فتاره نێرینه‌یه‌كان له‌كاتێكدا مێشكی خانمان هۆرمۆنی سیرۆتۆنین به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌رده‌دات ئه‌مه‌ش جیاوازی نێوان خانمان و پیاوان دروست ده‌كات.
6-هه‌ستكردن به ئازار:
جیاوازی جه‌سته‌ی خانمان وایكردوه زیاتر هه‌ست به ئازار بكه‌ن به به‌راورد به پیاوان.