دوای 19 ساڵ جیابوونه‌وه جارێكی دیكه براد بیت و جنیڤه‌ر ئه‌نستۆن یه‌كیان گرته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
19 ساڵ به‌ر له ئێستا كۆتا جار بووه كه هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی جیهانی " جینڤه‌ر ئه‌نستۆن" و " براد بیت" كه هاوسه‌ری پێشووی یه‌كتر بوون به یه‌كه‌وه كاریان كردوه و ئێستاش كۆپیه‌كی نوێی فیلمی "Fast Times At Ridgemont High" ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه‌ی كۆكردۆته‌وه كه ساڵی 1982 ئه‌م فیلمه نمایشكراوه.
بڕیار وایه له‌م فیلمه‌دا هه‌ریه‌ك له "جولیا ڕۆبه‌رتس و ماسیۆ ماكونهی و شیا لاپۆف و مۆرگان فریمانۆ و هنری گۆلیدن و دین كوك و ووشون بن به‌شدار ببن كه پێشتر له هه‌مان فیلم‌دا ده‌ركه‌وتوون.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مه ببێته یه‌كه‌مین دیداری بیت و ئه‌نستۆن دوای ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی SAG له ماوه‌ی ڕابردودا یه‌كتریان بینیوه به‌ڵام 19 ساڵه هیچ كارێكی پێكه‌وه‌ییان نه‌كردوه.