راچڵەكین-
لە یاریی كۆتایی خولی جامی ئەوروپا (یۆرۆپالیگ)، یانەی سێڤیلیا-ی ئیسپانی بە ئەنجامی (3 -2) لە یانەی ئینتەر میلان-ی ئیتاڵی بردەوە و بووە پاڵەوانەی خولەكە.
شەوی رابردوو،هەردوو یانەی سێڤیلیا، ئینتەر میلان لە یاری كۆتایی جامی ئەوروپادا، رووبەڕووی یەكبوونەوە، لەگەڵ دەستپێكردنی یارییكە و لە خولەكەی پێنج یاریزانی یانەی ئینتەر میلان، رۆمیلو لوكاكو بە لێدانێكی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد و بەڵام زۆری نەبرد و لە خولەكی 12دا، یاریزانی یانەی سێڤیلیا، لوك دی یۆنگ گۆڵێكی بۆ یانەكەی تۆماركرد و ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە.
پێش كۆتاییهاتنی گێمی یەكەمی یارییەكە، هەردوو یانە هەریەكەیان، گۆڵێكی دیكەیان تۆماركرد، ئەوەی سێڤیلیا، هەر لەڕێگەی یاریزان لوك دی یۆنگ تۆماركراوە، ئەوەی ئینتەرمیلانیش لە لایەن دیێگۆ گۆدین-ەوە تۆماركرا.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەكەی 74، یاریزانی یانەی ئینتەر میلان، رۆمێلو لوكاكو بەهەڵە گۆڵێكی لە خۆیان كرد و یانەی سێڤیلیا بە گۆڵێك پێشكەوت و بووە خاوەنی سێ گۆڵ. یارییەكە بە ئەنجامی (3-2) لە بەرژەوەندی سێڤیلیا كۆتاییهات.
بەو ئەنجامەش یانەی سێڤیلیا بۆ جاری شەشەم لە مێژووی خۆیدا دەبێتە پاڵەوانی خولی جامی ئەوروپا ناسراو بە یۆرۆپالیگ.