هاری و میگن له‌یه‌كتر جیاده‌بنه‌وه؟
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجیلا لیڤین پسپۆڕی كاروباری خێزانی شاهانه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ كه‌ناڵی BBC ئاشكرای كردوه به‌م نزیكانه شازاده هاری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ریتانیا به‌ڵام میگن ی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵی نابێت.
باس له‌وه‌ش ده‌كات هاری خۆشحاڵه به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌ریتانیا هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ولیام ی برای زۆر باش نییه و چاوه‌ڕوانیش ناكرێت میگن له‌گه‌ڵ بگه‌ڕێته‌وه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه‌ی توشی بوو له‌ناو كۆشك و هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاری بۆ به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه ماوه‌ی ڤیزاكه‌ی به‌سه‌ر چووه كه به‌هۆیه‌وه توانای هه‌بووه له‌ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ڕاپۆرتێك كه له پێگه‌ی Daily Express بڵاوكراه‌وه‌ته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هاری و هاوسه‌ره‌كه‌ی به یه‌كه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن له چه‌ندین چالاكی خێرخوازی له به‌ریتانیا.