كه‌ی‌ ده‌توانرێت حه‌بی زه‌خت به‌كارنه‌هێندرێت؟

تەندروستی

24/08/2020     ژمارەی بینراو 2187

كه‌ی‌ ده‌توانرێت حه‌بی زه‌خت به‌كارنه‌هێندرێت؟

ڕاچڵه‌كین- 

زۆرجار نەخۆش پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ حەبی زەخت ناخۆم بەس پارێز دەكەم كەی دەتوانم حەب بەكارنەھێنم؟ وە پارێزیەكان چین؟ دكتۆر سواره‌ وه‌ك پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

بەگوێرەی ڕێنمایی ئەوڕوپی بۆ چارەسەری فشاری خوێن كاتێك دەتوانیت حەب بەكارنەھێنیت ئەگەر بێ تو زەختەكەت لەنێوان ١٤٠-١٥٩ لەسەر ٩٠—٩٩ بێت لای خۆمان ئەڵێن لەنێوان ١٤ بۆ كەمتر ١٦ لەسەر ٩ بۆ كەمتر لە ١٠ بێت(بەڵام لەبیرت نەچێ بەگوێرەی ڕێنمایی ئەمریكی تەنھا كاتێك دەتوانیت ئەگەر بێت و زەختەكەت ١٣٠-١٣٩ لەسەر ٨٠-٨٩ بێت)

بەم مەرجانە
1-  ئەم زەختە كاریگەری نەكردبێت لەسەر ( بۆڕی خوێنی دڵ و مێشك و گورچیلە و تۆڕی چاو)

2- ھۆكارەكانی مەترسی تووشبوونی بەنەخۆشیەكانی دڵ كەم بێت واتە ئەمانەی نەبێت (بەرزی كۆلیستڕۆڵ،سستی گورچیلە،شەكرە،جەڵتە و زەبحەی دڵ،بەتەمەن)

3- پارێزیەكە بۆ ماوەی سێ مانگ بێت و لەژێرچاودێری پزیشك بێت ئەگەر سوودی نەبوو دەس دەكاتەوە بە به‌كارهێنانی حەب.

4- پارێزیەكە بریتین لەمانە
1- كەمكردنەوەی خوێ بۆ كەمتر لە دوو كەوچك چا لەڕۆژێكدا.

2- وەرزشی مامناوەند پێنج ڕۆژ لەھەفتێك وەكو ڕۆیشتنی زیاتر لە ٥ كیلۆ مەتر ڕۆژانە،پاسكیلسواری زیاتر لە ١٦ كیلۆمەتر،یان رۆیشتنی ١٠ھەزار ھەنگاو كە لەمۆبایلەكەت ئەم بەرنامە ھەیە.

3- واز ھێنان لەجگەرەكێشان و نێرگەلە كێشان

4- خواردنی تەندروست وەكو میوە و سەوزە 4-5 جار لەڕۆژێك،ڕۆنەكەت زەیتی زەیتون بێ،شیرەمەنی كەم چەوری،كەمكردنەوەی گۆشتی سوور و زیاتر ماسی بێت، كەمكردنەوەی شیرینی كەمتر لە پێنج جار لەھەفته‌یه‌ك.

5- كەمكردنەوەی خواردنەوەی كحول بۆ كەمتر لە ٦ گلاسی گەورەی بیرە یان ٧ گلاسی بچوكی شەرابی سوور بەدرێژایی ھەفتەكە.

6- دابەزینی كێش تێكڕایی بەرستایی جەستەكەت BMI كەمتر لە ٢٥ بێت و چوارچێوەی كەمەرت كەمتر لە ٩٤ سانتیمەتر لە پیاوان و كەمتر لە ٨٨ لە ئافرەتان بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن